10 دەوڵەمەندترین سەرمایەداری عەرەب لە جیهاندا

گۆڤاری فۆربیسی ئەمەریكی رۆژی دووشەممەی رابردوو نوێترین لیستی ملیاردێرەكانی جیهانی بڵاوكردەوە و كە 1826 ملیاردێر لەخۆدەگرێت.
 

لەو ‌لیستەی ئەو گۆڤارە بڵاویكردوەتەوە چل و پێنج سەرمایەداری عەرەب یان بە رەچەڵەك عەرەب هەن كە سەر بە 11 وڵاتی عەرەبین، ئەوانیش 10 سعودی و 9 لوبنانی و 8 میسری و 5 كوەیتی و 4 ئیماراتی و 3 مەغریبی و 2 سوری و جەزائیرییەك و عومانییەك و سودانییەك و ئوردونییەكن، كە كۆی سامانیان پێكەوە، 223 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە و تەنیا 10 كەسیان خاوەنی 158 ملیارو 300 ملیۆن دۆلارن.

لیستی 10 دەوڵەمەندترین سەرمایەداری عەرەب كە ناویان لەلیستە نوێكەی فۆربیسدا هاتووە:
 

1.    كارلۆس سەلیم، مەكسییكییەكی به ‌رەگەز لوبنانییە. دووەم دەوڵەمەندترین كەسە لە جیهاندا و سامانەكەی دەگاتە 77 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
2.    وەلید بن تەڵاڵ، یەكێكە لە شازادەكانی سعودیە. لەسەر ئاستی جیهان پلەی 34ەمی گرتووه ‌و سامانەكەی 22 ملیارو 600 ملیۆن دۆلارە.
3.    جۆزێف سەفرا، بەرازیلییەكی بە رەچەڵەك لوبنانییە. لەسەر ئاستی جیهان پلەی 52ی گرتووه ‌و سامانەكەی 17 ملیارو 300 ملیۆنە.
4.    محەمەد حسێن عەمەوی، هاوڵاتییەكی سعودییه ‌و لەسەر ئاستی جیهان پلەی 116ی گرتووه ‌و سامانەكەی 10 ملیارو 800 ملیۆن دۆلارە.
5.    عەبدوڵڵا بن ئەحمەد ئەلغەریر، هاوڵاتییەكی ئیماراتییە. سامانەكەی شەش ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە.
6.    نوسەیف ساوێرس، هاوڵاتییەكی میسرییە و پلەی 225 لەسەر ئاستی جیهان گرتووە. سامانەكەی شەش ملیارو 300 ملیۆن دۆلارە.
7.    ماجد ئەلفەتیم، هاوڵاتییەكی ئیماراتییه ‌و پلەكەی لەسەر ئاستی جیهان 230یە. سامانەكەی شەش ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە.
8.    سوڵتان بن محەمەد بن سعود ئەلكەبیر ئال سعود، یەكێكە له ‌شازادەكانی سعودیه ‌و پلەكەی لەسەر ئاستی جیهان 405ە. سامانەكەی چوار ملیارو 100 ملیۆن دۆلارە.
9.    محەمەد مەنسور، میسرییە و پلەكەی لەسەر ئاستی جیهان 418 یە و سامانەكەی چوار ملیارە.
10.    محەمەد ئیبراهیم عیسا، پلەكەی 497ە لەسەر ئاستی جیهان و سامانەكەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.