رێكخراوی IOM سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان، لە سنوری ناحیەی دیانا هەڵدەستێت بە دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەوكەسانەی كە كەمدەرامەت و هەژارن و ئارەزووی كاركردنیان هەیە.
عەدنان ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی ناحیەی دیانا لەگەڵ رێكخراوی (IOM) رایگەیاند: رێكخراوی (IOM) لە سنووری هەولێر و سۆران پڕۆژەیەكیان هەیە بۆ ژنان و پیاوان بەو مەرجەی كەمدەرامەت یان كرێچی بێت یان بێ سەرپەرشت بێت.
عەدنان ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوكەسەی داوای هەلی كار دەكات بۆ نمونە ئەگەر دوكان دابنێت ئەوان هەموو كەلو پەلی بۆ دابین دەكەن بە بێ بەرامبەر، بەڵام ئەوان كرێی دوكانیان بۆ خەرج ناكەن، سەرجەم بوارەكانی (دارتاشی– ئاسنگەری-بەرگدروویی ژنان و پیاوان-بواری تریش) دەگرێتەوە.
عەدنان ئیبراهیم ئاشكراشیكرد: ئەو پڕۆژەیە سەرەتا 25 كەس لێی سودمەند دەبن، وابڕیارە بەردەوامیشی پێبدرێت، نوێنەری ئەو رێكخراوە سەردانی كەسی داواكار دەكات ئەگەر ئەو مەرجانەی تیابێت، ئەوا كار لەسەر داواكارییەكەی دەكرێت و هەلیكارەكەی بۆ دەڕەخسێنن.