ئەندامێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێـت: لەئێستادا هیچ جوڵەیەكی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی داعشدا نیە.
بورهان عەلی عەبدوڵا ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: لەدوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر شاری موسڵ و چەند ناوچەیەكی تری عێراقدا گرت، لەنێوان هەرێم و ئەو ناوچانەدا هیچ جوڵەیەكی بازرگانی نەبوە.
بورهان عەلی ئاماژەی بەوەشكرد: ناوچەكانی ژێر دەستی داعش زیاتر بازرگانی لەگەڵ توركیا دەكەن.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: لەئێستادا بازرگانەكانی توركیا زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ شاری موسڵ و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی داعشدا دەكەن.
بورهان عەلی ئاشكراشیكرد: لەو ئاڵوگۆڕە بازرگانیانەدا توركیا سودمەندی یەكەمە.
ئا: راگەیاندنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی