سلێمانی: لە نەورۆزدا هەرزانی دەستپێدەكات

لەدووهەمین فستیڤاڵی نەوروزی سلێمانیدا چەندین چالاكی و هەرزانكردنی شتومەك لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
 
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئارام شوانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی لەبارەی ئەنجامدانی فستیڤاڵی نەورۆزەوە رایگەیاند” سازدانی ئەم فستیڤاڵانە كۆمەڵێك ئامانجی لە پشتەوەیە كە گرنكترینیان ئەوەیە بینە هۆكارێك بۆ دابەزاندنی نرخ لە شاری سلێمانی و پێچەوانە كردنەوەی ئەو نەریتەی كە لەگەڵ هاتنی هەربۆنەیەكی نیشتمانی و ئاینی كە نرخ گراندەبێت هەوڵدەدەین ئەو نەریتە پێچەوانە بكەینەوە”
 
وتیشی” دەمانەوێت بینە هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی زۆرترین گەشتیار لەم كاتەدا گرنكترین شت بۆئێمە هاتنی گەشتیارانە وە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ خاوەن مۆڵ و ماركێتەكان كە لە ئێستادا بەهۆی بێ بازاڕیەوە بەشێكی زۆریان ڕوو لە داڕوخانی ئابوری بونەتەوە”
 

بەهۆی ڕوبەڕو بونەوەی هێزی پێشمەرگە لە گەڵ تیرۆرستانی داعش لە هەرێمی كوردستاندا هاووڵاتیان دوودڵن لە ئەنجامدانی دەربڕینی  هەستە خۆشیەكانیان لە ڕۆژانی نەورۆز و بەهاردا كە لە ئێستادا سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕدان.