نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نوێترین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به بارگرژییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم رایگه‌یاند ده‌بێت سه‌ردانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه به‌ئاگاداری به‌غدا بێت.
مالكی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “هاوڵاتی” رایگه‌یاندووه “داوامان كردوه له‌مه‌ودوا سه‌ردانه‌كان بهگهڕانهوهبێت بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند، نه‌وه‌كو سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكه‌ن و گرێبه‌ست ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تی عێراقی ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی نه‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه شه‌ڕ دژی نه‌ته‌وه و لایه‌نێك ناكه‌ن و بارودۆخه‌كه پێویستی به پابه‌ندبونه به ده‌ستوری عێراقه‌وه، تاوه‌كو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێشنیاركراوه لیژنه‌ی ئه‌منی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند زیندوبكرێته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه دابڕاوه‌كان”.