فڕۆكەخانەی دوبەی ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ئیماراتی، ژمارەی پێوانەیی لە رێژەی گەشتیاراندا تۆماركرد و بەپێی دوایین ئامار لەمانگی كانوونی دووەمی 2015 دا ئەو فڕۆكەخانەیە پێشوازی لە 6.8 ملیۆن گەشتیار كردووە.
 
بەپێی راپۆرتێكی ناوەندی فڕۆكەخانەكانی دوبەی، ژمارەی گەشتیارانی ئەو فڕۆكەخانەیە لە یەكەم مانگی ئەمساڵدا بۆ 6 ملیۆن‌و 895 هەزارو 668 كەس بووە.
 
بەپێی راپۆرتەكە رێژەی گەشتیاران لەو فڕۆكەخانەیە بە بەراورد لەگەڵ كانوونی یەكەمی ساڵی 2014، بەرێژەی سەدا 7.7 بەرزبووەتەوە.
 

ناوەندی فڕۆكەخانەكانی دوبەی پێشبینی ئەوەشیكردووە تاكۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی فڕۆكەخانەكە بۆ 79 ملیۆن كەس بەرز ببێتەوە.