گرنگی زەریا‌و دەریاكان

زەریاو دەریاكان هەر لەسەردەمی دێرینەوە، خاڵێكی بەهێز بووە بۆ ئەو وڵاتانەی لەكەنارەكانیاندا هەڵكەوتون‌و ئەو چانسەیان پێبڕاوە، ئەوەی وایكرد كە بەریتانیاو فەرەنسا‌و هۆڵەنداو ئیسپانیا‌و ئیتاڵیاو ئەودوای وڵاتە ئەوروپییەكان زوو پێشبكەون، هەڵكەوتنیان بوو لەسەر زەریای ئەتڵەسی‌و دەریای ناوەڕاست، كە لەڕێگەی كەشتیڕانییەوە ئاسۆیەكی نوێ‌ بەروویاندا كرایەوەو بەشێكی زۆری وڵاتانی دیكەی جیهان‌و كەرەسەی خاوی ئەوانیان خستە ژێر ركێفی خۆیانەوەو گەشەیان بەتوانای بەرهەمهێنان‌و بازرگانی خۆیان دا، دواتریش خاڵێكی بەهێزی گەورەترین هێزی ئەمڕۆی جیهان واتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەوەبوو كە لەباوەشی دوو ئۆقیانووسی گەورەی جیهاندا هەڵكەوتووە.
 

زەریا‌و دەریا گەورەكان جگە لەوەی كە گەورەترین رێگەی گواستنەوەی هەرزان‌و ئاسانن بۆ گواستنەوەی شمەك‌و هاتوچۆ‌و بۆ راوە ماسی‌و گەشتیاری لەئاستی جیهاندا، لەهەمانكاتیشدا كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر كەشوهەواو سەرچاوەی سەرەكی دابارینن.

زەریا گەورەكانی جیهان     
زەریای هێمن (ئارام‌و پاسفیك)- 165 كم2  
زەریای ئەتڵەسی – 82 كم2
زەریای هندی-  73 كم2
بەستووی باكور-  14 كم2

دەریا گەورەكانی جیهان
–    دەریای ناوەڕاست لەنێوان كیشوەری ئاسیا، ئەوروپا‌و ئەفریقیایە قوڵترین شوێنی 4330 مەترە.
–    دەریای كارایب لەرۆژهەڵاتی ئەمەریكای لاتیندایە قوڵترین بەشی 7680 مەترە
–    دەریای چین لەباشوری رۆژهەڵاتی چیندایەو قوڵترین شوێنی 5403 مەترە
–    دەریای باكور لەرۆژهەڵاتی بەریتانیایەو قوڵترین شویچنی 650 مەترە
–    دەریای سور لەنێوان نیمچە دورگەی عەرەب‌و كیشوەری ئەفەریقیادایە‌و قوڵترین شوێنی 2476 مەترە.

 
 

ئا: راگەیاندنی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی