ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، راپۆرتێكی لەبارەی یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژە بەوەدەكات پارێزگای سلێمانی شانشینی نەوتو غازی كوردستانە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان 36 ملیار بەرمیل زیاترو لەسەدا 65 ی كۆی یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستانو زیاتر لەسەدا 13 یەدەگی نەوتی عێراق پێكدەهێنێتو هەروەكو لەڕووی غازی سروشتییەوە زۆر دەوڵەمەندەو زیاتر لەسەدا 80 یەدەگی غازی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر زەوی پارێزگای سلێمانیو ئیدارەی گەرمیان، كە دەكاتە 5 ترلیۆن مەتر سێجا.
هەروەها بەپێی راپۆرتەكە، 20 بلۆكی نەوتی لەسلێمانی بوونیان هەیە، كە 12 كۆمپانیای نەوتی كاریان تێدا دەكەن، كۆمپانیا ئەمریكییەكان زۆرترین پشكیان لەكۆمپانیا نەوتییەكان بەركەوتووە، هەرچی لەبارەی ئەو بلۆكانەوە غازی سروشتیان تێدایە 3 بلۆكنو تا ساڵی 2017 بەرهەمیان دەبێت.
ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی دۆر باسی لەگرنگی نەوتو غازی سروشتی پارێزگای سلێمانی كردووەو چەند زانیاریەكانی روونكردووەتەوە كە بەپێی زانیارییەكان، لەسەدا 25 بلۆكە نەوتییەكانی سلێمانی بەدەست كۆمپانیا ئەمركییەكانەوەن، غازی سروشتی سلێمانیش بۆ توركیا كرنگی زۆری هەیە، كە دەتوانێت بەشداربیت لەدابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتەو پاشان گواستنەوەی بۆ ئەوروپا.
وریا هەورامی بەرپرسی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان لەبارەی ئەو داتاو ئامارانەی كە لەڕاپۆرتەكەدا خراونەتەڕوو رایگەیاندوە: شیكەرەوانی ڕێكخراوەكەیان گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی سلێمانی شانشینی نەوتو غازی كوردستانە لەڕووی ستراتیژییەوە دەبێت بایەخی زیاتری پێبدرێت، هەروەكو ئامارەكانیشیان لەسەرچاوە فەرمییەكانەوە وەرگرتووە لەوانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.