به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكاره‌كه‌ی دهۆك و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه، لیژنه‌كانی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار وده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌نه سه‌ر پڕۆژه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان دهستێدهكهن.
به‌پێی هه‌واڵێكی په‌یجی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كاتی كاركردن له‌پرۆژه‌یه‌كدا له‌پارێزگای دهۆك سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون، لیژنه‌كانی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دهۆك له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه‌و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی كرێكاران له‌شوێنی كاركردن.
هه‌روه‌ها هاتووه: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوای ده‌رچوونی راسپارده‌ی لیژنه‌كه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌و رووداوه‌كانی هاوشێوه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران له‌شوێنی كاركردن و گرنگیدان به‌سه‌لامه‌تی گیانی كرێكاران ده‌رده‌كات.