رێژەی بێكاری لەعێراق ئاستی پێوانەیی تۆماردەكات

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایدەگەیەنێت: لەئێستادا رێژەی بێكاری لەعێراق، ئاستی پێوانەیی تۆماركردوە.
 
محەممەد شەیاع سودانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بێكاری لەم ماوەیەی رابردوودا ئاستێكی پێوانەیی بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
 
بەوتەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق لەئێستادا رێژەی بێكاری لەعێراق گەیشتوەتە %25 .
 

محەممەد شەیاع یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری بۆ كردەوە تووندوتیژییەكان گەڕاندەوە، داواشیكرد بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەیسەدا بكرێت.