زیاتر لە 5 تۆن کەرەستەى ترشیات لە ناودەبرێت

 
 نزیکەى 6 تۆن کەرەستەى ترشیاتى خراپ بوو لەلایەن لیژنەى کۆگا ئەهلى و حکومییەکانەوە دەستى بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشى مامەڵەى یاسای لەگەڵدا دەکرێت .
ئەمڕۆ یەک شەممە 1/3/2015، لە کۆگایەکى دروستکردنى ترشیات لە ناوچەى پیشەسازى شارى سلێمانى لیژنەى کۆگا ئەهلى و حکومییەکانى سەربە لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى دەستیان گرت بەسەر 5 تۆن و 700 کیلۆگرام کەرەستەى ترشیاتى خراپبوودا، کە هیچ مەرجێکى تەندروستى تێدا نیە.
لەم باریەوە هاوڕێ محەمەد سەرۆکى لیژنەى کۆگا ئەهلى و حکومییەکان رایگەیاند:  ئەو برەى کە دەستى بەسەردا گیراوە کەرەستەى ترشیاتى ئامادەکراون و پێکهاتوون لە 3500 تۆن کیلۆگرام زەیتوون و 2200 کیلۆگرام ترۆزى سوێرکراو،  کە هەمووى کەڕووى کردووە و ئامادە کرابوون بۆ بەکار هێنانى، سەرۆکى لیژنەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد پاش ئەنجامدانى پشکنینى تاقیگەیى لە لایەن بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و ڤێترنەرى سلێمانییەوە دەرکەوت کەرەستەکان گونجاو نین بۆ خواردن و لە ئەگەرى بەکارهێنانیدا زیانى زۆر بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنێت. 
تەها ێالح_سەرۆکى لیژنەى لە ناوبردن لە لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى رایگەیاند: لەسەر فەرمانى قائیمقامى سلێمانى دەسبەجێ هەموو کەرەستە خراپ بووەکان لە ناوچەى تانجەرۆى شارى سلێمانى لە ناوبراو بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى ئەم جۆرە کارە خاوەنەکەى مامەڵەى  یاسایى لەگەڵ دەکرێت .