کونفرانسى کارى هەولیر دەستى پیکرد

 
 
کونفرانیسک لەبارەى دەرفەتى کار و پەیوەندیەکانى نیوان بەریتانیا و هەریمى کوردستان و عیراق لەشارى هەولیر بە ریوەچوو.
بەدروشمی دەرفەتى کار و پەیوەندیەکانى نیوان هەریمى کوردستان و عیراق کونفرانسى کارى هەولیر لە هولى هوتل روتانا دەستی پێکرد.
 
یەکیتى ژورە بازرگانیەکانى عیراق و هەریمى کوردستان بە هەماهەنگى لەگەل کومەلەى ئەنجومەنى کارى عیراقى بەریتانى کونفرانسیکی لە بارەى دەرفەتى کار و پەیوەندیەکانى نیوان هەریمى کوردستان و عیراق دەست پیکرد.
لە کونفرانسەکەدا نوینەرى سەروکى حکومەت و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروکى ژورى بازرگانى هەولیر و سلیمانى و دهوک و نوێنەری وولاتی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بازرگانان و  خاوەنکار و پەرلەمانتاران و نوینەرى ولاتانى بیانى بەشداربون تیایدا.
دارا جەلیل خەیات سەروکى ژورى بازرگانى هەولیر لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەدا” ئەم کونفرانسە دەبیتە هوى دروستکردنى پەیوەنى نیوان بازرگانانى هەریم و بەریتانیا”
وتیشى” هەولدەدەین کە ئەم قەیرانەى روى لە هەریمى کوردستانکردووە بەزوى تیپەرینین و کاربکەین بو بەرەو پیشبردنى رەوشى ئابورى هەریم و عیراق”
سامال سەردار وەریرى بازرگانى و پیشەسازى وتارى سەروکى حکومەتى خویندەوە کەتیایدا ئاماژەى بەوەدا” ئەم کونفرانسە لەکاتیکدایە کە هەریمى کوردستان توشى شەرى تیروربووە و هەولى بەردەوام بدەین لە گەل وولاتاندا بو تیپەراندنى ئەم قەیرانە “
ئاماژەى بەوەشدا پیویستە ولاتى بەریتانیا زیاتر هاوکارى هەریمى کوردستانبکات بە تایبەت ئاوارەکان.
لە وتارەکەى سەروکى حکومەتدا ئاماژە بەوەکرا سەرمایە گوزارى لە هەریمى کوردستاندا لەئیستادا ٣٥ ملیار دولارە کە ٣٠٠٠ هەزار کومپانیای بیانی لەهەرێمدا کاردەکات و ١٣١ کومپانیاى بەریتانیە.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەروکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلیمانى ئاماژەى بەوەدا ئەم جورە کونفرانسانە گرنگى تایبەتى دەبیت بو بازرگانانى هەریمى کوردستان دەتواندریت لەریگەیەوە پەیوەندى بەهیز دروستبکریت بوئەوەى هەلى کارى هەریمى و بەریتانى بەباشى بەریوە بچیت و بتواندریت رەوشى ئەمنى هەریم و کوردستان بناسیندریت بە ولاتانى بیانى.
 
کۆنفرانسەکە بڕیاروایە بۆماوەی دوورۆژ بەردەوامبێت.