سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌خت له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ساڵی 2009 ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی ئه‌منی له ناوچه دابڕێنراوه‌كان و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازی له ئوسامه نجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه و له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوخۆی عیراق و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه.
له دیداره‌كه‌دا مالیكی جه‌ختی له دووركه‌وتنه‌وه له زمانی هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ كردووه‌ته‌وه و پێیوایه عیراقییه‌كان ئه‌و جۆره لێدوانانه‌یان تێپه‌ڕاندووه و و پێویست ناكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆی.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕێنراوه‌كان، مالیكی داوای كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ساڵی 2009 كه دۆسێی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌دا به هاوبه‌شی له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا به‌ڕێوه‌ببرێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بن.