بانکى
ناوەندیى عێراق دراوى 50 دیناریى لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە رایدهگهیهنێت: چیتر
ئەو پارەیە کارى پێناکرێت.
بانکى
ناوەندى عێراقى ئاشکرایکرد؛ بەهۆى تێبینیکردنى وەستان و کەمى کڕین و فرۆش و
مامەڵە بە دراوى جۆرى 50 دیناریى،
بڕیاردراوە بە کشاندنەوەى ئەو جۆرە دراوە، ئەوەش
پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەى مادەى (36)ى یاساى بانکى ناوەندی ژمارە (56)ى ساڵى (2004)
دیاریکردوە.
بانکى
ناوەندى ئاماژەى بەوەشکردوە: بانک و لقەکانیان لە (1)ى ئازارەوە دەست دەکەن بە
ئاڵوگۆڕى ئەو دراوە و وەرگرتنەوەى لە هاوڵاتیان و ئەو پرۆسەیەش بۆ ماوەى مانگێک
بەردەوام دەبێت.
بهپێی بهیاننامهکهی
بانکی ناوهندی لەدواى ئەو 30 رۆژە و کۆتایى هاتنى وادەى وەرگرتنەوەکەى، ئەو دراوە
بەهاى نامێنێت و لە عێراقدا قبوڵ ناکرێت و کاریشى پێناکرێت.