حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیایریدا نرخی لیترێک به‌نزین له 900 دیناره‌وه بۆ 700 دینار که‌مبکاته‌وه.
ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له 900 دیناره‌وه دابه‌زیوه بۆ 700 دینار.
به‌وته‌ى سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بریاره‌كه له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه 1-3-2015 جێبه‌جێده‌كرێت‌و لیترێك به‌نزین بۆ پاس‌و ته‌كسیش به 500 دینار ده‌بێت.