سەرۆكی ژوری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەهای هەناردەكردن لەماوەی ساڵی رابردووی وڵاتەكەی لە رووی پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە هونەری و ئەندازەییەكان بۆ عێراق 6 ملیار دۆلاربووە.
یەحیا ئیسحاق سەرۆكی ژوری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە ساڵی ڕابردوودا، بە بەهای شەش ملیار دۆلار خزمەتگوزاری هونەری و ئەندازەیی بۆ عێراق هەناردەكردووە.
ئیسحاق ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەوان پێشبینی دەكەن، ئەگەر كێشە ئەمنی و داراییەكانی عێراق و ئابڵوقە ئابورییەكەی سەر ئێران كۆتایی بێت، ئەوا ڕێژەی هەناردە كردنی ئێران بۆ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.