حكومەتی عێراق بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

شارەزایانی ئابوری عێراق ئاماژە بەوە دەكەن كە لە بانكەكانی عێراقدا ڕێژەی بونی دراوی بیانی وەك دۆلار ڕو لە كەمبونەوە دەكات.
بەوتەی شارەزایانی بوارەكە، بەم هۆكارە پێشبینی بەرزكردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دابەزینی نرخی دیناری عێراقی دەكرێت بەهۆی ڕاگرتنی خستنە مەزادی دۆلارەوە بۆ فرۆشتنی.
لای خۆشیەوە ئەحمەد فەهمی شارەزای ئابوری ڕایگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرانی زیادكردنی ئاشكرا و خستنەمەزادی دۆلار بۆ فرۆشتنی لە لایەن بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقەوە بڕیارێكی ئەرێنییە.
وتیشی :”ئامانجی ئەم بڕیارە كۆكردنەوەی دراوە قورسەكانە لە لایەن بانكەوە لە دەستی خۆیدا، بە تایبەت دوای دابەزینی بەهادی دیناری عێراقی، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە حاڵی دروستكردنی كاریگەری ئەرێنی لە سەر ئابوری عێراق بڕیارەكە هەڵوەشێنێتەوە”.