پارێزگای دیاله هۆشداریدا له بوونی خاڵێكی سنوری نایاسایی له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێرانداو به سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشییه‌كانی پارێزگاكه‌ی ناوبرد.
راسم عگێدی، راوێژكاری پارێگاری دیاله بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند، خاڵی سنوری په‌روێزخان، كه ده‌روازه‌یه‌كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا، ده‌روازه‌یه‌كی نایاساییه‌و له ئێستادا بۆته سه‌رچاوه‌ی هاتنه ناوه‌وه كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو بێ كه‌ڵك.
ئه‌و راوێژكاره وتیشی، خاڵی سنوری په‌روێزخان بۆته ده‌رگای نه‌هامه‌تی بۆ عێراقییه‌كان به‌گشتی و دانیشتوانی دیاله به‌تایبه‌تی، چونكه زۆربه‌ی زۆری كه‌ره‌سته خۆراكیه‌كانی له‌و سنوره‌وه ده‌هێنرێنه ناو عێراق به‌سه‌رچوون و مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدا نییه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و چیمه‌نتۆ و كه‌ره‌سته‌ی خانوبه‌ره‌یه‌ی له په‌روێزخانه‌وه ده‌هێنرێته عێراقه‌وه به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و خاڵه سنورییه بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆسه‌ر ته‌ندروستی گشتی.
عگێدی داوایكرد رێگه‌چاره‌ی یاسایی‌و پێویست بۆ خاڵی سنوری په‌روێزخان بدۆزرێته‌وه‌و ڕێگاكه‌ی ڕاست بكرێته‌وه‌و رێگه‌ش نه‌درێت خۆراك‌و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو بێكه‌ڵك له‌و سنوره‌وه بهێنرێته ناوه‌وه‌ی عێراق.