بانکى بازرگانى عێراقى لەشارى سلێمانى لقى خۆى بەشێوەیەکى فراوانتر گەورەکردوو کاردەکەن بۆ دروستکردنى کارتێکى بانکى تایبەت بە فەرمانبەران بۆ وەرگرتنى موچەو کارکردن بەسیستمى بانکى.
لەکردنەوەى لقى نوێى بانکى بازرگانى عێراقى قایمقایمى سلێمانى و سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و ژمارەیەک لە سەرمایەداران و خاوەنکاران تیایدا بەشداربوون کە بەشێوەیەکى فراوانتر و گەورەتر کارەکانى بەڕێوەدەبات.
ئاوات محەمەد قایمقایمى سلێمانى ڕایگەیاند” کردنەوەى ئەم بانکانە گرنگى خۆى هەیە، بەتایبەتى لەم کاتى قەیرانەدا کەوایکردووە هاووڵاتیان متمانەیان بە بانکەکان نەمێنێت وە پێویستە بەهەموومان هەوڵبدەین کە ئەو متمانەیە بگەڕێنینەوە بۆ بانکەکان چونکە بانک ڕۆڵێکى گەورە لە ژیانى ئابورى وڵاتدا دەگێڕێت وە حکومەتى عێراقیش ڕۆڵێکى گەورەتر ببینێت لە چارە سەر کردنى ئەو کێشەو گیرو گرفتانەیا”.
حەمدیە جاف بەڕێوەبەرى گشتى بانکى بازرگانى عێراقى بە سایتى ژوورى بازرگانى ڕاگەیاند” توانیمان بانکەکەمان گەورە بکەین بۆ شارى سلێمانى بۆ ئەوەى بتوانین زۆرێک لە خزمەتگوزاریەکانى نوێ بهێنین و فیزا کارت و ماستەرکارت کارابکەین و هەوڵدەدەین موچەى هەموو فەرمانبەران بکەین بە کارت و سیتمى بانکى برەو پێبدەین”
وتیشى” ئێمە هەوڵدەدین موچەى فەرمانبەران لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا بکەین بەکارت بەشێوەیەک سیستمى کارتى بانکى کار بکرێت کە فەرمانبەران لەهەرشوێنێکبون بەو کارتى بانکە بتوانن شتبکڕن و ئەوەندە پارە هەڵنەگرن”
ئەو ئاماژەى بەوەشدا لە ئێستادا لە بەغداد ژمارەیەکى زۆر لە وەزارەتەکانیان کردووە بەسیستمى بانکى و سەرکەوتوبووە کەهەریەکە لەوەزارەتى ئیسکان و وەبەرهێنان و پەیوەندى و ئەنجومەنى وەزیران و چەند شوێنێکى دیکە کە فەرمانبەران لەڕێگەى بانکەوە پارەوەردەگرن “
ئاماژە بەوەشدەکات تا ئێستا قەیرانى داراى کارى نەکردۆتە سەر بانکەکەیان و سویلەیەکى گەورەیان هەیە و دەیانەوێت ئەو سویلەیە پێشکەش بکەن بە کارى پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و بازرگانەکان.
لاى خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕۆڵى ئەم بانکەى بە گەورە وەسفکردوو ئاماژەى بەوەدا کە ئێمە هەوڵدەدەین کاربکەین بۆ دروستکردنى پەیوەندى و گەڕانەوەى متمانەى هاووڵاتیان بە بانکەکان و وەبەرهێنەران بتوانن پەیوەندى بەهێز لەگەڵ ئەم بانکانە ببەستن.
بانکى بازرگانى عێراقى بانکێکى حکومى عێراقیە لەگەڵ 376 بانکى جیهانى پەیوەندى هەیە بەشێوەیەکى پێشکەوتوانە هەمو جۆرە کارێکى بانکى دەکات.