عێراق خاوەنی 200 ملیار بەرمیل نەوتە

 
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كە بەپێی خەمڵاندن و دۆزینەوە نوێیەكان عێراق خاوەنی نزیكەی 200 ملیار بەرمیل نەوتە، بەڵام دەبێت كار لەسەر بونیادنانەوەی زیاتری ئابوری بكات و گازیش وەك بەشێك لە داهاتی نیشتیمانی بەكاربهێنێت بكات كارەوە و كۆتایی بە تەنها سەرچاوەی بهێنێت.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەكردوە، كە عێراق خاوەنی 132 ترلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتییە و پێشبینی ئەوەیشی كردوە، دوای گەڕانی زیاتر بڕی ئەو یەدەگە بگاتە 280 ترلیۆن مەتر سێجا و بەوەش پلەی پێنجەمی هەیە لەنێو وڵاتانی جیهاندا.
هەر لە بەیاننامەكەدا باس لەوەكراوە، كە وەزارەتی نەوت پلانی گەڕان و پشكنینی زیاتر و دروستكردنی بیر و گۆگای گەورەی گازی هەیە.
بڵاوكردنەوەی بەیاننامە و خستەڕووی بڕی پێشبینی كراوی نەوت و گازی عێراق، لەكاتێكدا كە رێكخراوی داعش دەستی بەسەر بەشێك لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراقدا گرتوە و هەرێمی كوردستانیش مامەڵەی نیمچە سەربەخۆ بە نەوت و گازەوە دەكات.