ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵی پێشخستنی كەرتی پیشەسازی دەدات

لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ وەفدێكی پیشەسازی ئەڵمانی، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشبردنی كەرتی پیشەسازی دەكات .
بە مەبەستی پتەو كردن و بەرەو پێشبردنی كەرتی پیشەسازی لە شاری سلێمانی، وەفدێكی پیشەسازی ئەڵمانی سەردانی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد، لەو بارەیەوە سیروان محمد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: داوایان لە وەفدەكە كردوە هاوشێوەی وڵاتی ئەڵمانیا،لە هەرێمی كوردستانیشدا پەرە بە بواری پیشەسازی بدەن و لەو بوارەشدا،خولی راهێنان بۆ  فەرمانبەرانی ژوری بازرگانی و پشەسازی سلێمانی بكەنەوە .