سەدا 70ی کۆمپانیاکانی سلێمانی بێکار ماونەتەوە

 
 
قەیرانە داراییەكەی باشووری كوردستان، وایكرد، كە پرۆژەكان یان تەواو نەكرێن یان بە تەواونەكراوی بەجێبهێڵدرێن، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتیش دەڵێن، باجێكی گەورەی ئەو قەیرانە ئەوان داویانە، چونكە هەندێكیان دەرگای كۆمپانیاكانیان داخستووە.



هێرش محەممەد، پێش قەیرانە داراییەی خاوەنی كۆمپانیایەكی گەورە بوو، كە زیاتر لە 40  كارمەند تێیدا كاریان دەكرد، بەڵام بەهۆی قەیرانەكەوە تەنیا سێ كارمەندی ماوە و وەك خۆی دەڵێت، تەنانەت ئەو ئامێرانەی كارمان پێدەكردن بۆ پارە هەموویمان فرۆشتوون.



بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان لە سلێمانی نزیكەی 600 كۆمپانیای گەورە و بچووك لە سلێمانیدا هەین، بەڵام نزیكەی 70%بێكارن و راوەستاون لە كاركردن،  بە پێی ئاماری یەكێتی بەڵێندەرانی سلێمانی بێكاری كۆمپانیاكان وایكردووە، كە  110 هەزار كەس بێكار ماونەتەوە .