جوتیارێکی سلێمانی یەکەمى عێراقە لە بەرهەم هێنانى گەنم

  
لەسنورى پارێزگاى سلێمانى جوتیارێک یەکەمى هەموو عێراقە کە ساڵانە زۆرترین بەرهەمى گەنم بەرهەم دەهێنێت.
هەڵکەوت ئەنوەر جوتیارێکى شارى سلێمانییە و ساڵانە گەنم بەرهەم دەهێنێت ئەوبڕەى بەرهەمدێت یەکەمە لە سەر ئاستى عێراقدا.
ئەو جوتیارە بۆ سایتى ژوورى بازرگانى دەڵێت” بەتەنها لەساڵى ڕابرددودا 1865 تۆن و 800 کیلۆ گەنمم بەرهەم هێناوە کە یەکەمم لە هەموو عێراقدا تا ئێستا توانیبێتم ئەو بڕە بەرهەم بهێنم”
وتیشى” تا ئێستا وەک پێویست وەزارەتى کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتیەکان هاوکاریان نەکردووم بۆ دابنکردنى پێداویستیەکان هەمووى خۆم ئامادەیاندەکەم و زەویەکانم ساڵانە ئامادە دەکەم بۆ گەنم و لە ئێستاشدا کار لەسەر ئەوەدەکەم کە هەموو ساڵێک زەویەکانم بەرهەمى گەنمیان هەبێت”
هەڵکەوت ئاماژە بەوەشدەکات وەزیرى کشتوکاڵى عێراقى بەتایبەت ناردوێتى بەشوێنیدا و لەگەڵى کۆبۆتەوە لە بەغداد، وە ڕەزامەندى دەربڕیوە بۆ پێدانى تراکتۆرێکى کشتوکاڵى و کەمپاینێک بەڵام لەبەر ئەوەى من جوتیارێکم لە سلێمانیم ئەو ئامێرانە شمولى نەکردووم.
لە ئێستادا ساڵانە جوتیارانى هەرێمى کوردستان گەنم بەرهەم دەهێنن و حکومەتیش بە پارە لێیان وەردەگرێتەوە.