سۆمۆ: هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌تی

 
 
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق سۆمۆ ده‌ڵێت: هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كاتییه‌ى رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ نه‌وت راده‌ست ده‌كات وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا. 



فه‌لاح عامڕی به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق سۆمۆ به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى چاپى عێراقی راگه‌یاند كه‌ نه‌وتى راده‌ستكراوی به‌رهه‌مهاتوو له‌ كه‌ركووك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و پێشبینى ده‌كرێت مانگى داهاتوو بگاته‌ 400 تا 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا . گووتیشى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كاتییه‌ى رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ نه‌وت راده‌ست ده‌كات . 



ناوبراو روونیشكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا نرخى فرۆشتنى نه‌وتی عێراق له‌ بازاڕه‌كان گه‌یشتۆته‌ 45 تا 46 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردووو نه‌وتى عێراق به‌ 41 دۆلار فرۆشرا .