ئێران نرخی نەوتی خۆی دادەبەزێنێت

 
 
چەند سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران رایانگەیاند، كە لە مانگی ئاداری 2015ـەوە، نەوتی سووكی ئەو وڵاتە بە بڕی 2 دۆلار و 10 سەنت لە نرخی دیاریكراوی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، هەرزانتر دەفرۆشن.



نەوتی خاوی هەناردەكراوی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمی 2015 بە دابەزینی نرخەكەی بە بڕی 16 دۆلار، هەر بەرمیلێكی بە 44 تا 45 دۆلار بە کڕیار و پاڵاوتگە ئاسیاییەكان فرۆشراوە.



ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران نووسیویەتی:” دوای دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی شەڕی هەرزانفرۆشكردنی نەوت لەلایەن عەرەبەكانەوە، كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران ، داشكاندنی نرخی ئاڵتوونی رەشی بۆ وەرزی زستان، خستووەتە خشتەی بەرنامەكانییەوە”.



ئەوە نزمترین نرخی نەوتی سووكە لە دوای مانگی ئاداری 2000ـی زایینییەوە.