هەناردەكردنی غازی رووسیا سەدا 35 دادەبەزێت

 
وەزارەتی ئابووری رووسیا، پێشبینیدەكات لەساڵی داهاتوو نرخی هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ بەشێكی زۆری وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و توركیا بەرێژەی سەدا 35 دابەزینی بەخۆیەوە ببینێت، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی بەهای نەوت گەڕاندووەتەوە.



رۆژنامەیەكی رووسی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەداوە ” ئاستی ناوەندی هەناردەكردنی غاز كە لەلایەن كۆمپانیای گازپرۆمی حكومەتی مۆسكۆ بەڕێوەدەچێت، بۆ توركیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا جگە لە كۆمارە پێشووەكانی سۆڤییەت وەك لیتوانیاو ئەستۆنیا، نرخەكەی بۆ هەر هەزار مەتر سێجا بگاتە 222 دۆلار”.



فیدۆمۆستی رووسی ئەوەشی باسكردووە “داهاتی ئەو غازەی بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەكرێت سەدا 8 كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی رووسیا پێكدەهێنێت”.



بەهای غازی سروشتی ئەو وڵاتەش بە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت بەستراونەتەوە، كە جیاوازی كاتەكانیان لە شەش مانگ بۆ نۆ مانگ دەبێت، لەدوای حوزەیرانی رابردووش بەهای نەوت رووبەڕووی سەدا 60 داڕمان بووەوەو هۆكاری سەرەكیش تێربوونی بازاڕەكان بوون.