ساڵی رابردوو سێزده ملیار دۆلار به‌های ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به رێژه‌ی سه‌دا 7 پۆینت 79 له ساڵی پێشتر زیاتر بووه، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی زاده به‌رپرسی پاشكۆی بازرگانی له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات له ساڵی رابردودا شه‌ش ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌وه‌ش به‌بێ خه‌مڵاندنی هاتوچۆی گه‌شتیاران و فرۆشتنی غاز و كاره‌با و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی دیكه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ژمار بكرێن كۆی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و ئێران ده‌گاته سێزده ملیار دۆلاره كه ئه‌وه‌ش به رێژه‌ی سه‌دا 7 پۆینت 79 له ساڵی 2013 زیاتره، ئاماژه‌ی به‌و پێشانگایه‌ش كرد كه ئێران به‌به‌شداری زیاتر له 250 كۆمپانیا له به‌غدا ده‌یكاته‌وه و گوتی، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شداری پێشانگاكه ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندی جیایان هه‌یه له بواری هونه‌ری و ئه‌ندازیاری و ئاو و كاره‌با و غاز و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و خۆراك، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیاتركردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.