چەند زانیاریەک لەسەر پارێزگاى سلێمانى

 
 
لەکاتى ڕژێمى پێشودا شارى سلێمانى و دەوروبەرى بەشێوەیەکى فراوان ڕوبەڕوى لەناوچون ببۆوە و زۆربەى شوێنەکان تیکدرابون وە لەئێستادا ژمارەیەکى زۆرى ئەو شوێنانە ئاوەدانکراونەتەوە و بەشێوەیەکى فراوان شارى سلێمانى زیادى کردووە.
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى چەند ئامارێکى تایبەت بە شارى سلێمانى خستەڕو وتى” حکومەتى ڕژێمى پێشوو لە سلێمانیدا 5 قەزاى وێرانکردوو 24 ناحیە و 2576 گوندو 131 هەزار خانوى ڕوخاند 682 قوتابخانەى ڕوخاند 117 بنکەى تەندروستى ڕوخاند 16 ملیۆن دارى بەردارى بڕیبۆوە 3 ملیۆن و 600 هەزار سەر مەڕو بزنى نەهێشتبوو 172 هەزار مەڕى شیردەرى نەهێشتبوو 11 کارگەى وێرانەى بەجێهێشتبوو”
وتیشى” لەدواى ساڵى 1991 کە کوردستان ئازادبوو لەشارى سلێمانیدا 56% کێشەى نیشتەجێبونمان هەبوو لەساڵى 1992 کێشەى بێکارى 51% بوو سلێمانى 27 گەڕەکبوو کە لە ساڵى 1957 شەش گەڕەکبووە ئێستا شارى سلێمانى بە بەکرەجۆ و ڕاپەرین کە هاتونەتە سەرى 215 گەڕەکە کە 191 هەزار خێزان لەخۆدەگرێت کە 90% کرێنادات کێشەى نیشتە جێبون 10% یە”
ئاماژەى بەوەشدا” لەشارى سلێمانى 113 هەزار زەوى بەنرخێکى ڕەمزى دراوەتە چین و توێژەکانى کۆمەڵ 96 هەزار خێزان لەمانە پێشینەى خانوبەرەیان وەرگرتووە 9400 کەس یارمەتى سندوقى نییشتەجێبونى وەرگرتووە 32 هەزار خانوى حکومەت بێ بەرامبەر تاپۆکراوە لەسەر ئەوانەى تیایدا نیشتەجێن”
بەڕێوەبرى ئامارى سلێمانى ئەوەشى ڕونکردەوە لە ئێستادا سلێمانى” 16 قەزاى هەیە 46 ناحیەى هەیە 73 شارەوانیمان هەیە  47 ملۆن کیلۆمەتر دوجا جادە قیرتاوکراوە لەکۆى 65 هەزار جوتیار 28% یان خانوى نیشتەجێبونیان لەگوندەکانیان هەیە”
جەختیکردەوە” شارى سلێمانى یەکەم شارە لەسەر ئاستى عێراق لە پیشەسازیدا 30% بوارى پیشەسازى عێراق لە سلێمانیە لەبوارى کشتوکاڵیدا لە 8 ملیۆن دۆنم زەوى کشتوکاڵى 3ملیۆن و 500 هەزارى بەپیت و بەرەکەتە 472 هەزار دۆنمى ئاوییە لەبوارى مەڕو بزندا گەشتوینەتەوە 2 ملیۆن سەر لە ئاستى عێراقدا 278 هەزار مانگاى شیردەرمان هەیە شارى سلێمانى یەکەمە لەدواى نەینەوا”
لەبارەى هۆتێلەوە وتى” 18 هوتێلمان هەبووە بەڵام ئێستا 265 هۆتێلى پێنج ئەستێرە و چوار ئەستێرە مان هەیە”
ئاماژەى بەوەشدا لە سلێمانى 2% لەژێر هێڵى نەبونیمان هەیە کە لە 15 پارێزگاکەى ترى عێراقدا هێشتا 26% وە لەبوارى نیشتەجێبوندا حکومەت بیرى کردۆتەوە لە پلانى پێنج ساڵەدا کە کەسێک نەمێنێت کرێنشینبێت.
 
ئامادەکردنی: زریان محەمەد