شوان عه‌توف هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد رایده‌گه‌یه‌نێت که بێده‌نگی بۆ هونه‌رمه‌ند جۆرێکه له شه‌رمه‌زاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و سه‌ندنه‌وه‌ی شوناسی هونه‌رمه‌ندبوونه له هونه‌رمه‌ند.
شوان عه‌توف ئه‌کته‌ری ناسراوی کورد له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی هاوڕێ هونه‌رمه‌نده سه‌ربه‌خۆکانی ده‌کات.
له نامه‌که‌ی شوان عهتوفدا هاتووه “هه‌مووتان ئاگادارن که مرۆڤی کورد چۆن به ده‌ست کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌کانه‌وه له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان ئازار ئه‌درێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که “له هه‌نده‌ران ژن به‌ده‌ستی کورد ده‌کوژرێت…به‌ده‌ستی کورد گه‌نجی کورد ده‌کوژرێت…تورک و فارس و عه‌ره‌ب وه‌ک هه‌میشه ده‌مان کوژن، ده‌مان بڕن، له زیندانمان ده‌نێن…دهمبهستمان ده‌که‌ن”.
شوان عه‌توف ده‌ڵێت: “له‌هه‌موو ئه‌م دۆخه‌دا ئه‌و ده‌نگه‌ی لاوازه، ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانه”، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که زۆربه‌ی به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌کان، ده‌میان بۆ ناجوڵێ، نامه‌که‌شی بۆ ئه‌وان نییه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانهیهتی که هه‌رگیز ده‌میان نابه‌سترێت و کوڕی مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵک و کوردستانی گه‌وره‌ن.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که “بێده‌نگی بۆ هونه‌رمه‌ند جۆرێکه له شه‌رمه‌زاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک……سه‌ندنه‌وه‌ی شوناسی هونه‌رمه‌ندبوونه له هونه‌رمه‌ند….. مه‌رگێکی ئه‌خلاقی زۆر ئازارده‌ره که مانا بۆ هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ناهێڵێته‌وه”.