داوادەکرێت حکومەت بەرهەمى ناوخۆى بپارێزێت

 
لەگەڵ ئەوەى بەردەوام باس لە زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆى و پاراستنى ئەو بەرهەماندەکرێت بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە وەک پێویست پارێزگارى لێبکرێت بەهۆیانەوە چەندین کەس لە خاوەنى کارگەى گەورە و بچوک و کرێکار بێکاربون و بەردەوام بەرهەمى دەرەکى دێتەناوکوردستان و هیچ ڕێگریەکى لێناکرێت.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و بەشێک لەئەندامانى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى کۆبونەوەیەکى لەگەڵ خاوەن کارگەکانى تایبەت بەکارى هەویر ئەنجامدا کە چەندین ساڵە کارى ئامادەکردنى شیرینى و کارى هەویردەکەن بەڵام لەئێستادا بەهۆى نەبونى پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیەوە ژمارەیەک لەو کارگانە ڕوبەڕوى داخستن بونەتەوە و لە ئێستاشدا ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سەرقاڵى نوسیتى ڕاپۆرتێکى فراوانە تایبەت بە پاراستنى ئەو کارانە و گەیاندنى بۆ وەزیرى بازرگانى.
دلاوەر على کەریم ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى” ئێمە وەک ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى پلانێکمان هەیە بۆئەوەى دەمانەوێت پارێزگارى لە بەرهەمى ناوخۆى بکەین و پێشى بخەین لەبەرئەوەى لەسنورەکانەوە بەکراوەى هەموو جۆرە بەرهەمێک دێت کە ئەمەش کاریگەرى هەبووە لەسەر وەستانى کارگەکانى ناوخۆ”
وتیشى” ئەو پلانەى دامانڕشتووە گەیاندومانەتە دەست وەزیرى بازرگانى و هەروەها وەزیریش زۆر بەدڵسۆزانە هاتۆتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنى ئەو پلانە بۆ جوڵاندنەوە و گرنگیدان بە بەرهەمى ناوخۆ و ئابورى کوردستان جوڵەى تێبکەوێتەوە”
ئەندامەکەى ژوورى بازرگانى ئاماژەى بەوەشدا” لە ئێستادا لەگەڵ سەرجەم خاوەن کارگە جیاوازەکانى سلێمانى لەبوارەکاندا کۆدەبینەوە و ڕاو سەرنجیان وەردەگرین و دەیکەینە ڕاپۆرتێکى فراوان تا بتوانین پاراستنى بەرهەمى ناوخۆى گرنگى پێبدرێت”
لاى خۆشیەوە یەکێک لەخاوەن کارگەکان ئاماژە بەوەدەکات” ئێمە داواکارین ئەو بەرهەمانەى لە ئێرانەوە دێت کارى ئێمەى بەتەواوى نەهێشتووە و هیچ توانایەکمان نەماوە و لە ئێستادا کارگەکانمان داخستووە”
ئەو خاوەن کارگەیە داواشدەکات حکومەت پارێزگارى بەرهەمەکانیان بکات و ڕێگربێت لەزۆرهاتنە ناوەوەیى کارى هەویرى و شیرینى.
لاى خۆشیەوە  سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد ئاماژەى بەوەدا ئەم داواکاریانەى سەرجەم خاوەن کارگەکان دەگەیەنینە وەزیرى بازرگانى و هەوڵدەدەین  پاراستنى بەرهەمى ناوخۆى گرنگى پێبدرێت و چیتر کارگەکانى ناوخۆ بەرەو لەناوچون نەچێت.