لەیەک مانگدا بەهۆى پابەند نەبون بەڕێنماییەکان زیاتر لە 20 شوێنداخراون

لە سەرەتاى مانگى کانوونى دووەم تا سەرەتاى مانگى شوباتى ئەمساڵ لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى 26 شوێنیان بەهۆى سەرپێچیەوە داخستووە و ژمارەیەکى تریش رووبەڕووى سزاى یاسایى کراونەتەوە.
  
لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئاماری کار و چالاکییەکان و بڕی پارەی غەرامەکراوی مانگی 1 بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە .
بەپێی ئامارەکە لە 1-1 تا31 -1-2014 ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری کردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان (2985) شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییەکان و لە کۆی ئەو شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە (319) شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و (26) شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە (1) شوێنیش رووبەرووى دادگا کراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگى کانوونى دووەمدا (13 تۆن و 98کیلۆگرام) خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە .
هەروەها بڕی ئەو غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە بڕی 23 ملیۆن و هەزار دینارە و بەپێی یاساو رێنماییەکانیش ئەو پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.