ئه‌م هه‌فته‌یه، پلانی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری له عێراق، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت گه‌شه به ئابووری عێراق بدات.
عه‌بدولحسێن عه‌نبه‌كی ڕاوێژكاری ئابووری له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق، ئاشكرای كرد: رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو، پلانی ستراتیژیی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی عێراق، راده‌گه‌یه‌نرێت كه پێشوتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران باسی لێوه‌كردبوو.
ئه‌و راوێژكاره ئابوورییه، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، چالاككردنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و باشتركردنی شوێنی كار‌و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت، له گرنگترین خاڵه‌كانی ستراتیژییه نیشتمانییه‌كه‌ن. هاوكات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌هه‌مان رۆژدا، كۆنگره‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌وره راوێژكار‌و نوێنه‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، رێكبخرێت و پلانه‌كه‌ی تێدا ڕابگه‌یه‌نرێت،
به بڕوای چاودێرانیش: ئه‌م پلانه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ زیاتركردنی داهاته ناوخۆییه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات.