لەبازاڕى دۆلارەکە ئاڵوگۆِر بە چەکى بانکى حکومەتەوە دەکرێت

 
     
لەدواى ئەوەى لەبانکە حکومیەکاندا پارەى نەما حکومەت تەنها چەکى بانکى بۆ ئەو کەسانە دەکرد کە پارەى لاى حکومەت و ئەو کەسەش دەبووچاوەڕوانى حکومەتبکات کەى پارەى هەبوو ئەو کاتە چەکى بانکیەکەى بۆ خەرجدەکات وە ئەو کەسانەش لە بازاڕەکاندا ئاڵوگۆڕى کڕین و فرۆشتن بەو چەکانەوە دەکەن بەنرخى هەرزانتر.
حەمید عبدووڵا ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى شارەزا لە دراودا  ڕایگەیاند” ئەو چەکانەى لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان لەبرى پارە دەدرا بە بازرگانەکان و وەبەرهێنەکان و ئەوانەى گاز و نەوت و بەنزین بۆ حکومەت دابیندەکە چەکەکان دەفرۆشرانەوە لەبەرئەوەى بانک بە خێراى نەیدەتوانى پارە بدات بەو کەسانە و دوادەکەوت”
وتیشى” لەسەرەتادا کە دۆلار بە 121 هەزاردیناربوو ئەو چەکانە بە 123 هەزرا دەفرۆشرا و جیاوازیەکە کەمبوو بەڵام لە ئێستادا ئەو چەکانە ئەوەندە زۆربووە و حکومەت بەچەک پارەى داوە بەخەڵک و پارە لە بانکدا نیە نرخى ئەو چەکانە بەرزبۆتەوە تاڕادەیەک کە بە 160 هەزاردینار کە هەرکەسێک ئەو چەکە دەفرۆشێت نزیکەى 30% نرخى پارەکەى خۆى لەدەستداوە کە هەر بازرگان و وەبەرهێنێک لەگەڵ حکومەت بە ڕێژەى 20% قازانج لە حکومەت وەردەگرێت”
ئاماژەى بەوەشدا ئەوکەسانەى کە چەک لە حکومەت وەردەگرن دەبێت حسابى سەرە 160 هەزاردینار بۆ دۆلاربکەن ئەگینا قازانجى خۆیان زەرەردەکات .
ئەو ئەندامەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ئاماژەى بەوەشدا لەئێستادا بەهۆى ئەوەى تائێستا ئەو چەکانە ناتواندرێت لەحکومەتەوە پارەى پێوەرگیرێت زۆرێک لەوانەى کڕیویانە پارەیان پێنەماوە و کەوتونەتە فرۆشتنى زەویوزار.
وە لە ئێستادا ئاڵوگۆڕى چەک بۆتە بازاڕێکى دیارى هەرێمى کوردستان بەتایبەت لە سلێمانى ئاڵوگۆڕێکى زۆرى پێوەدەکرێت.