كچێك و مامۆستایه‌ك و به‌ڕێوه‌به‌رێك و سه‌رپه‌رشتیاری‌ قوتابخانه‌یه‌ك شوو به‌ پیاوێك ده‌كه‌ن

 پیاوێكی‌ سعودی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ په‌نجاكاندایه‌ له‌ناوچه‌ی‌ “جازان” له‌ سعودیه‌ چوار كچی‌ خواستووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌داو له‌یه‌ك قوتابخانه‌دا كارده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌ی‌ “عوكاز” ی‌ سعودی‌ سێ خێزانی‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌یه‌ك قوتابخانه‌دا كارده‌كه‌ن، یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌یان مامۆستایه‌و سێ یه‌میشیان كچه‌ خوێندكارێكی‌ قوتابخانه‌كه‌یه‌.
هاوسه‌ری‌ چواره‌می‌ ئه‌و پیاوه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ له‌و ناوچه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ سێ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ پیاوه‌كه‌ی‌ له‌وێ‌ كارده‌كه‌ن.