پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ، بەھۆی پابەندنەبونی ھەرێم بە رێککەوتنە نەوتیەکەوە بەغداد ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێم نەناردوە.
“عەبدولقادر محەمەد” ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاندوە ھۆکاری نەناردنی پارە لەلایەن عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە چەند بابەتێکەوە ھەیە ، گرنگترینیان ئەوەیە کە رێکەوتنێکی سیاسی لە نێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە دەربارەی ناردنی نەوت، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەرێمی کوردستان وەک پێویست بەو رێکەوتنەوە پابەند نەبوو بێت و ئەو بڕە نەوتەی دیاریکراوە لە ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد بکرێت نەیناردبێت ، ئەوەش وایکردووە حکومەتی عێراق متمانەکانی بە ھەرێم کەمببێتەوە لەبەر ئەوە بەغداد تا ئێستا پارەی بۆ ھەرێم نەناردوە.
“عەبدولقادر محەمەد” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەکاتی سەردانی لیژنەکەیان بۆلای سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ، زۆر بەدڵنیاییەوە پێی لەسەر ئەوە داگرتوە کە بەتەواوی پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی لە رێکەوتنەکەدا لەسەری رێکەوتون بەڵێنەکان دەبەنەسەر.