برێکى زۆر صاصى بیبەرى ماوە بەسەرچوو لە مارکێتەکانى شارى سلێمانى دا دەستى بەسەردا دەگیرێت و سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانیش هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ئەو جۆرە ێاێە ماوەى بەکارهێنانى بەسەرچووەو شیاوى خواردن نییە.
لیژنەى تەندروستى و فێترنەرى لە لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى سەردانى سەرجەم مارکێت و بازارەکانى شارى سلێمانى دەکات، لە درێژەى چالاکییەکانیاندا دەست دەگرن بەسەر برێکى زۆرى ێاێى ماوە بەسەرچوو کە ماوەى بەکارهێنانەکەى ساختە کراوە، لەم بارەیەوە سۆران عبدالغفور سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند : پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەى لیژنەکانمان دەرکەوت ماوەى بەکارهێنانى ئەو جۆرە ێاێە بەسەرچووەو بەروارى ساختەى لەسەردانراوە بۆیە بەکارهێنانى زیانێکى زۆر بەتەندروستى هاوڵاتیان دەگەیەنێت، وتیشى بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى ئەم حاڵتەش خاوەنەکانیان رووبەرووى دادگا دەکرێنەوە بۆئەوەى مامەڵەى یاساییان لەگەڵدا بکرێت”.
ئاماژەى بەوەشدا بەدواداچونەکانیان بەردەوام دەبێت و هەر کەسێک سەرپێچى بکات ڕوبەڕوباسا دەکرێتەوە.