نه‌وت ئه‌و نرخه‌ی‌ تێپه‌ڕاند كه‌ له‌ بودجه‌دا دیاریكراوه‌

 
 
نرخی‌ نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت، نرخی‌ خه‌مڵێندراوی‌ بودجه‌ی‌ عیراقی تێپه‌ڕاند كه‌ 56 دۆلاره‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و نرخه‌كه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 58 دۆلار.



دواهه‌مین داخستن پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌یانییه‌ بگاته‌ 57 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نرخه‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ 56.98 دۆلار.



له‌ كاتژمێر 6:35 به‌كاتی‌ گرینچ، نرخی‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كان به‌ بڕی‌ 1.02 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 28 دۆلار.



پێشتر په‌رله‌مانی‌ عیراق بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ په‌سندكرد كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 119 ترلیۆن دینار عیراقییه‌ و بڕی‌ كورتهێنانیش بریتییه‌ له‌ 25 ترلیۆن دینار، بودجه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 56 دۆلار دانراوه‌.


لای‌ خۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌ ئیجابی‌ وه‌سفكرد و پێشبینیش ده‌كات به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی‌ خۆی‌ به‌و پشكه‌ی‌ له‌ ئۆپیك بۆی‌ دیاری‌ كراوه‌.
 
خەندان