ئێكس پرێسی ئه‌مریكی چوار هه‌زار كارمه‌ند ده‌رده‌كات

 

 

كۆمپانیای كریدیت كاردی ئه‌مریكی ئێكس پرێس، چوار هه‌زار كارمه‌ند له‌سه‌ر كار لاده‌بات.

كۆمپانیاكه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری نیویۆركه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی به‌رهه‌مهێنان به‌ خه‌رجییه‌كی كه‌م، زیاتر له‌ چوار هه‌زار كارمه‌ند له‌سه‌ر كار لاده‌بات.

ئه‌وه‌ش راگه‌یاندرا كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن، %6ی هێزی كاری ئیستای كۆمپانیاكه‌ پێكدێنن.

به‌ پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2013، كۆمپانیاكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا 62 هه‌زار و 800 كارمه‌ندی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش راگه‌یاندرا كه‌ گۆڕانكاری له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا هۆكارێكی به‌هێزی پشت ده‌ركردنی كارمه‌نده‌كانه.

سه‌رۆكی دارایی ئێكس پرێسی ئه‌مریكی جێفری کامپبێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كاره‌كانی ده‌ركردنی ئه‌و چوار هه‌زار كه‌سه‌ له‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت.

ساڵی رابردووش كۆمپانیاكه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سی له‌ كار ده‌ركرد.