چالاكی كارگەكانی توركیا لە مانگی یەكی ئەمساڵدا سستی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی نوێترین داتای ئابووریی توركیا، سەرەڕای رەخساندنی هەلی كاری زۆر لە مانگی یەكی ئەمساڵ، چالاكی كارگەكان لەو وڵاتەدا سستی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی كە لەسەر پێنوێنی PMI لە توركیا بڵاوبوونەتەوە، كارگەكانی ئەو وڵاتە ساڵی 2015 یان بە سستبوونەوەی چالاكییەكانیان دەستپێكردووە.
ژمارەی PMI لە توركیا 49.8 بووەو بەهۆی ئەوەی لە خوارەوەی 50 یە، هێمای سستبوونی كەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتەیە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەكاری كارگەكان لە توركیا بۆ دوو مانگی یەك لە دوای یەك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.