نرخی دۆلار بۆ بەرزبۆوە

 
 
لەچەند رۆژی رابردووا نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەخۆیەوە بینی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش هۆكارەكەی بۆ رووداو ئاشكرا دەكات.



ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە ، لە ساڵی 2004 تا كۆتایی 2014 بانكی ناوەندی عێراقی رۆژانە 250 تا300 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا فرۆشتووە، كە كۆی گشتی كردوویەتییە 350 ملیار دۆلار، بەڵام بەپێی یاسای بودجەی 2015 ی عێراق، ئەو بڕە كەمدەكرێتەوە بۆ 50 ملیۆن دۆلار  “واتە لەجیاتی 250 ملیۆن دۆلار لەمەودوا عێراق رۆژانە تەنها 75 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێ‌، بەمەش نرخی دۆلار بۆ ماوەیەك بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێ‌”.



ناوبراو باسی لەوەشكرد، كە عێراق نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانكی مەركەزی بەرزناكاتەوە و 100 دۆلار هەر بە 116 هەزار‌ و 600 دینار دەفرۆشێت. نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە هەفتەی رابردوودا بە 122 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ 123 هەزار‌و 500 دینار بەرزبووەتەوە.