لە یەكەم خولی بۆڕسەی ئەم هەفتەیەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 53.26$ و یەك بەرمیل نەوتی خاووی تێكساسیش ئاستی 48.15$ تۆماركرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەجێگیری مایەوە و چاوەڕوانی ئاشكراكردنی ئامارەكانی ئاستی داهاتی تاكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2014 ، كە بڕیارە خوێندنەوەی بۆ ئەنجام بدرێت و پێشبینی دەكرێت گەشەكردنی ئاستی داهاتی تاك لاوازبوون بەخۆوە ببینێت و خەرجی تاك دابەزین تۆمار بكات.
سەبارەت بە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەشێوەیەكی تەكنیكەڵ بەهۆی وەرنەگرتنی پاڵپشتی لە ئاستەكانی 1280$ بۆ هەر ئۆنسێك، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆوە بینی بۆ ئاستەكانی 1271$، هەروەها پێنوێنی بەڕێوبەرانی كڕیارانی پیشەسازی ئەوروپا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئاستەكانی 51.00 تۆماركرد بۆ مانگی كانوونی دووهەم ، بەم شێوەیەش كەرتی پیشەسازی ئەوروپا رووی لە بوژاندنەوە كردووە، بەتایبەتی هەریەكە لە ئەڵمانیا كە بەگەورەترین ئابووری ناوچەی یۆرۆ دادەنرێت و ئیسپانیا كە بە چوارهەم گەورەترین ئابووری ناوچەكە هەژماردەكرێت.
ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەهای هەریەكە لە پێنوێنەكانی داكسی ئەڵمانی و ئیفتی ئێس ئی بەریتانی و كاكی 40 فەڕەنسی دروستكر. لەلایەكی دیكەوە بەهای یۆرۆ لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە ئاستەكانی 1.1317 مامەڵەی دەكردو پاوەنی بەریتانیش دابەزینی تۆماركرد بۆ ئاستەكانی 1.5026.