كورتهێنانی بودجەی عێراق دەگاتە 21 ملیارد دۆلار

 
 
بەپێی خەمڵاندنەكان بۆ بەشە بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق پیشبینی دەكرێت 21 ملیارد دۆلار كورتهێنانی تێدا ڕووبدات.

بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق كە ڕۆژی پێنج شەممەی پێشوو  پەسەندكرا بە رێژەی 90% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و تەشەنەسەندنی شەڕی داعشەوە تادێت داهاتی ساڵانەی عێراق كەمتر دەبێتەوە.

رەشنوسی پرۆژە یاسایی بودجە كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردودا رەوانەی پەرلەمان كرا، نرخی هەر بەرمیل نەوتێكی بە 60 دۆلار خەمڵاندبوو، بەڵام لە پەرلەمان كەمكرایەوە بۆ 56 دۆلار.

بەپێی ئەم كەمكردنەوەیە بودجەی خەمڵێنرداوی عێراق لە پەرلەمان دەكاتە 78.5 لەكاتێكدا بەپێی خەمڵاندنی حكومەت 83.5 بوو، هەروەها بەشە بودجەی نەفەقاتی سیادیش 99.6 ملیارد دەبێت لەكاتێكدا 102.5 ملیارد هەژماركراوە و بەم شێوەیە كورتهێنان لە بڕی 19.1 ملیارد دەگاتە 21.1 ملیارد.