سعودییە لە ماوەی مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا، 242 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكردوە كە بەهاكەی دەكاتە 45.4 ملیارد ریالی سعودییە و لەو رێژەیەش 62 ملیۆن بەرمیلی بۆ ناوخۆ تەرخانكراوە، كە دەكاتە 20% ی كۆی نەوتی هەناردەكراو.
ئەمینداری رێكخراوی بەدری بۆ سەرچاوەی نەوت( عەبدوڵا بەدری) وتی:”رەنگە نرخی نەوت بگاتە نزمترین ئاستی لە داهاتویەكی نزیكدا”.
وتیشی:”نرخی نەوت لەنێوان 45 بۆ 55 دۆلاردایە و رەنگە لەماوەیەكی نزیكدا بگاتە نزمترین ئاستی”.
لایخۆشیەوە فەهد جومعە، راوێژكاری ئابوری نەوت و وزەی سعودییە رایگەیاند، سعودییە لەمانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا 242 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە، كە بەهاكەی 45.4 ملیارد ریاڵی سعودی دەكات.
سەبارەت بە بەكاربردنی ناوخۆیش وتویەتی رێژە 20% ئەو بڕە نەوتەی بەرهەمهێنراوە لەناوخۆی وڵاتدا بەكاربراوە، كە دەكات نزیكەی 62 ملیۆن بەرمیل نەوت.