به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق، له‌مه‌ودوا باج ده‌خرێته سه‌ر كارتی مۆبایل و كڕینی ئۆتۆمبیل و تكتی گه‌شتكردن و جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان.
له‌دانیشتنی دوێنێ پێنجشه‌ممه 29ی كانوونی دووه‌مدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراقی په‌سه‌ندكرد، كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 119 ترلیۆن دینار و بڕی كورتهێنان ده‌گاته 25 ترلیۆن دینار.
له‌ماده‌ی 33ی پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه: “باج بخرێته سه‌ر كارتی مۆبایل به رێژه‌ی سه‌دا 20″، به‌م پێیه‌ش بێت هه‌ر كارتێكی 10 هه‌زار دیناری بڕی دوو هه‌زار دینار باجی ده‌خرێته‌سه‌ر.
هه‌ر له‌و ماده‌یه‌دا، ئه‌وه هاتووه كه به‌رێژه‌ی سه‌دا 15 باج بخرێته سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێل به‌هه‌موو جۆره‌كانی، له‌گه‌ڵ باج خستنه سه‌ر تكتی گه‌شتكردن.
له‌ماده‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه كه به بڕی سه‌دا 300 باج ده‌خرێته سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان.
به‌پێی ماده‌كه‌ی ناو یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2015، وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی له‌باره‌ی ئه‌و باجانه‌وه ده‌رده‌كات.