هەفتەی داهاتوو، یەكەكانی كەنەكەوە دابەش دەكرێت

 

 

 

دكتۆر ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند هەفتەی داهاتوو، یەكەكانی كەنەكەوە دابەش دەكرێت و رادەستی ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە ناویان بۆ وەرگرتنی ئەو یەكانە دەرچووە.

لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆسایتی ئاوێنەنێردراوە ئاماژەبەوەدەکات” دكتۆر ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی سەردانی یەكەكانی كەنەكەوەو سیتەك و زرگوێزی كرد و پارێزگار رایگەیاند ووە هەفتەی داهاتوو یەكەكانی كەنەكەوە كە ژمارەیان 564 یەكەیەو بۆ هاووڵاتیانی كرێنشین و كەمدەرامەت دروست كراوە ، دابەش دەكرێت و رادەستی ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە ناویان بۆ وەرگرتنی ئەو یەكانە دەرچووە.

دكتۆر ئاسۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، یەكەكانی زر گوێز و سیتەك بەهۆی ئەوەی پرۆژەكانی خزمەتگوزاریان بۆ تەواو نەكراوە دابەشكردنیان دەكەوێتە چەند مانگێكی تر و لە هاویندا ئەو یەكانەش بەسەر هاووڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنشیندا دابەش دەكەین كە ژمارەیان 1500 یەكەیە.

جێگەی باسە، یەكەكانی كەنەكەوە كە هەفتەی داهاتوو رادەستی هاووڵاتیان دەكرێت، نرخی تێچوونی هەر یەكەیەك 25 هەزار دۆلارە و بۆ ماوەی 25 ساڵ لە هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە و ئەو هاووڵاتیانەی سودمەندبوون مانگانە تەنیا 100 هەزار دینار دەدەن.