ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەهۆی دزەبردن لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق 10 ملیار دۆلار کەمی کردووە.
ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند” بەهۆی بەدزەبردن یان بە هەدەردان، یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق لە 77 ملیار دۆلارەوە لە 1/1/2014 بۆ 67 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە، بۆیە وەک لیژنەی دارایی سەقفێکمان بۆ فرۆشی رۆژانەی بانکی ناوەندی لە دۆلار داناوەو بڕەکەشی 75 ملیۆن دۆلار دەبێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق لە مەزادی خۆیدا، رۆژانە لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیا و بانکەکانی کەرتی تایبەت و بازرگانان دەفرۆشێ، لە چوارچێوەی سیاسەتی بانکەکە بۆ راگرتنی بەهای دیناری عێراق لە ئاستێکی دیاریکراو لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان، بەتایبەت دۆلاری ئەمریکی.