هۆکاری نەناردنی بودجەبزانە

 ماوەیەکە ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ١ لەسەر ١٢ی بودجەی عێراقە، بەڵام تائێستا ھیچ بڕە پارەیەک لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە،
 
ماوەیەکە ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ١ لەسەر ١٢ی بودجەی عێراقە، بەڵام تائێستا ھیچ بڕە پارەیەک لەلایەن وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، ئاشکرایکرد ئەوە بەھۆی پابەندنەبونی ھەرێمە بەرێککەوتننامەکەوە.
“ئەحمەد حاجی ڕەشید” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  ڕایگەیاند: سەبارەت بەنەناردنی بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو بۆچونانەی دەوڵەتی عێراقەوە ھەیە کە پێی وایە ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە، بۆ ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
جێگای ئاماژەیە بەپێی رێککەوتنێکی حکومەتی ھەرێم و بەغداد کە لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو واژۆکرا، ھەردوولا رێککەوتن لەسەر ناردنە دەرەوەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە.