بزانەهەناردەی ئێران بۆ عیراق چەندە

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئیلام ئاشكرای دەكات: لە ماوەی 10 مانگدا بایی زیاتر لە 890 ملیۆن  دۆلار كاڵا و شمەك و خۆراك هەناردەی عیراق كراوە.



خەلیل حەیدەری ؛بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای ئیلام لە ئێران؛ بە ئاژانسی ڕەسمی ئێران (ئیرنا)ی ڕاگەیاندووە: “لە ماوەی ئەم 10 مانگەی دوایدا بە بڕی 896 ملیۆن و 559 هەزار و 924 دۆلار كاڵا و شمەك و خۆراك لە ناوچەی مەهرانەوە هەناردەی عیراق كراوە”.



ڕاشیگەیاندووە: “هەناردەكردنی ئەو كاڵایانە بە ڕێژەی 22% زیادی كردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە پێی ساڵی ئێرانی، كە لە مانگی ئازارەوە دەست پێدەكات”.



هاوكات خەلیل حەیدەری ئەو كاڵایانەی ئاشكرا كرد، كە هەناردەی عیراق كراوە، كە بریتین لە مەوادی دروستكردنی بینا و چیمەنتۆ و قیر و چەندین بەروبوومی كشتوكاڵی.