دریاریكردنی نرخی بەنزین لەلایەن حكومەتەوە بۆ سبەی‌ دواخرا

سبه‌ی‌ دوو شه‌مه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نه‌وت و گازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا نرخی‌ نوێی‌ به‌نزین دیاریی بكرێت.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نه‌وت و گاز كۆببێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ كۆمه‌ڵێك كاری‌ تره‌وه‌ سه‌رقاڵن، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ سبه‌ی‌ دووشه‌ممه‌ دواخراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان بڕیاره‌ سبه‌ینی نرخی‌ نوێی‌ به‌نزین دیاری بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاشكرایكردوه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 500 دیناری داناوه‌ بۆ لیترێك به‌نزین بۆ پاس و تاكسی، هه‌روه‌ها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیش 600 دیناری داناوه‌، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز بڕیار له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌:روداو