وڵاتانی عیراق و ئه‌فغانستان به‌هۆی سنووری هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها بازاڕی گونجاوه‌وه، گرنگترین بازاڕی ناوچه‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌ی شتومه‌كی ئێرانی، به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی گومركی ئێران، عیراق خاوه‌ن دووه‌مین و ئه‌فغانستان خاوه‌ن چواره‌مین پله‌ی هه‌نارده‌ی شتومه‌كی ئێرانین و ساڵانه به‌شێكی به‌رچاو له هه‌نارده‌ی شتومه‌كی ئێرانی ره‌وانه‌ی ئه‌م دوو وڵاته ده‌كرێت.
بازاڕی ئه‌م دوو وڵاته و گرنگی ئه‌م بازاڕانه واده‌كات كه گرنگییه‌كی تایبه‌تیان پێبدرێت و به هه‌نارده‌كردنی شتومه‌ك به كواڵیتی به‌رزه‌وه، متمانه‌ی بازاڕ وه‌رنه‌گیردرێت، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه له ئارادایه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه رێژه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ئه‌م دوو وڵاته دابه‌زێت و ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار شتومه‌كی ئێرانی له عیراقه‌وه به‌هۆی كواڵیتی خواره‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته ئێران.
عیراق ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی شهروندی ئێران، باڵیۆزی عیراق له تاران گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه و داوای كردووه كه له خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان دوو وڵات‌دا كۆنترۆڵی كواڵیتی بۆ شتومه‌كی ئێرانی دابنرێت و مۆڵه‌ت به‌شتومه‌كی خراپ نه‌درێت هاورده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا، پێشتریش عه‌باس عه‌راقچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا دانی به‌م بابه‌ته‌دا ناوه و وتوویه‌تی: به‌داخه‌وه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه كۆمه‌ڵیك له بازرگانانی ئێرانی، بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ناناسن و پێیانوایه ئاستی ژیان له‌م وڵاتانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانن هه‌ر شتێكی بێ كواڵیتی هه‌نارده بكه‌ن.
بازرگانه‌كان زیانیان به ئیرانیش گه‌یاندووه.
عه‌باس عه‌راقچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه: “به‌داخه‌وه ئه‌م بازرگانانه زیانیان به هه‌نارده‌ی ئێران گه‌یاندووه و یارمه‌تییان به ركابه‌ره‌كانی ئێمه كردووه و له‌م بازاڕانه‌دا زیاتر ئاماده بن. بازرگانانی ئێمه ده‌بێت بزانن كه ئاماده‌بوون له بازاڕی وڵاتێك وه‌كو عیراق زۆر دژواره و مانه‌وه له‌و بازاڕه‌دا ته‌نانه‌ت دژوارتره”.
هه‌روه‌ها ئه‌بوڵفه‌زڵ شه‌ریف جێگری كۆمیسیونی گه‌شه‌ی هه‌نارده‌ی ژووری بازرگانی ئێران ده‌ڵێت: “له‌ئێستادا زۆربه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ دوو وڵاتی عیراق و ئه‌فغناستانه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌مان له بواری ئیمكانیاتی گواستنه‌وه‌وه تووشی كێشه‌ی هه‌نارده بووین، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته خاوه‌ن هێڵی هاوبه‌شی شه‌مه‌نده‌فه‌رنین و هه‌روه‌ها بارهه‌ڵگره ئێرانییه‌كان زۆربه‌یان سه‌لاجه‌یان نییه كه ئه‌مه كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و بارزگانه‌كان تووشی گرفت ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژووری بازرگانی ئێران داوا له به‌رپرسانی حكومی ده‌كات كه به‌پێدانی یارمه‌تی له بواری گواستنه‌وه‌دا و دابه‌زاندنی نرخی گواستنه‌وه یارمه‌تی بازرگانه‌كان بدات كه له‌م بواره‌دا گه‌شه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.
له بارودۆخێكدا كه ئێران به‌هۆی ئابڵۆقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه تووشی گرفتی ئابووری بووه و رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌م وڵاته تووشی قه‌یران بووه، وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه رۆڵێكی گرنگتریان هه‌یه له ئابووری وڵات‌دا كه ده‌بێت گرنگی به‌م بواره بدرێت و به‌چاودێری به‌رده‌وام گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
سەرچاوە – خەندان